رۆیتەرز: هەواڵگیریی ئەمەریکا گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی دەسەڵاتی ئێران مەترسی داڕووخانی لەسەر نییە

١٢ ئازار ٢٠٢٦ - ٣:٥٧ پێش نیوەڕۆ

رۆیتەرز: هەواڵگیریی ئەمەریکا گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی دەسەڵاتی ئێران مەترسی داڕووخانی لەسەر نییە

پەنجەرە

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دەزگای هەواڵگیریی ئەمەریکا گەیشتووەتە ئەوەی دەسەڵاتی ئێرانی مەترسی داڕووخانی لەسەر نییە.

لەگەڵ چڕبوونەوەی هێرشەکانی سەری، ئێران هێرش و رێگرییەکانی لەبەردەم کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز زیاتر کردووە.

لەکاتێکدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە،  ئەمەریکا لە هێرشەکانی بەردەوام دەبێت، تا ئەوکاتەی ئامانجەکانی بەدی دەهێنێت. ئاماژەی بە لەناوبردنی ٥٨ کەشتی جەنگی ئێرانیش کرد.

لای خۆیەوە، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند: شەڕەکە بەردەوام دەبێت و کاتی دیاریکراوی نییە، تا ئەو کاتەی پێویست بێت.

وتیشی: بەردەوامبوونی شەڕ تا ئەو کاتە دەبێت کە بە هەموو ئامانجەکانمان دەگەین .

جەختکردنەوەی رۆیتەرز لە نەبوونی مەترسی لەسەر داڕووخانی رژێمی ئێران لەکاتێکدایە، هێشتا ئەو وڵاتە بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی.

بەڕای چاودێران، ئەمەریکا و ئیسرائیل لەسەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانیان پێیانوابووە، بەکوژرانی خامنەیی و چڕکردنەوەی هێرشەکانیان، راپەڕین لە ئێران بەرپا دەبێت، یاخود رژێمەکە هێندە لاواز دەبێت خۆی رادەستی خواستەکانیان دەکات، بەڵام هێشتا ئێران پێداگیرە لەسەر ململانێ کردنیان.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو