ناکۆکی لەنێوان سودانی و میلیشیا شیعەکان دروست دەبێت

١٣ ئازار ٢٠٢٦ - ٣:٣١ پێش نیوەڕۆ

ناکۆکی لەنێوان سودانی و میلیشیا شیعەکان دروست دەبێت

پەنجەرە

میلیشیا شیعەکان لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق توڕە و نیگەرانن، نیگەرانییەکانیش پەیوەندییان بە بۆردومانی ئەو هێزانەوە هەیە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، نیگەرانی میلیشیا شیعەکان لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە پێیانوایە، سودانی نەیتوانیووە لە هێرشەکان بیانپارێزێت لەکاتێکدا ئەوان بەشێکن لە سیستەمی سەربازی عێراق.


زانیارییەکانی پەنجەرە ئاماژە بەوەدەکەن، محەمەد شیاع سودانی دووچاری جۆرێک لە ئیحراجی بووە بەهۆی هێرشەکانەوە، بەوەی میلیشیا شیعەکانی پێڕاناگیرێت و ناشتوانێت ئەمەریکا قایل بکات بۆ راگرتنی هێرشەکان.

لەکاتێکدا زۆرێک لەلایەنە شیعەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی دەیانەوێت سودانی بۆ پۆستەکەی کاندید بکەنەوە، بەڵام بەهۆی ئەم دۆخە نوێوە میلیشیاکان دژی کاندید کردنەوەین و پێیانوایە مانەوەی لەبەرژەوەندی ئەمەریکایە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو