رێکخراوی هەنگاو: ١٠٠ ئەندامی دەزگا ئەمنییەکان لە سنە کوژراون و دەستگیرکراوەکان بۆ هەمەدان گواستراونەتەوە
١٣ ئازار ٢٠٢٦ - ٣:٣٥ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ژمارەیەک لەو دەستگیرکراوانەی لە ناوچەکانی پارێزگای سنە دەست بەسەرکرابوون، بۆ گرتووخانەکانی پارێزگای هەمەدان گواستراونەتەوە. ئەمەش دوای کوژرانی ژمارەیەک لە هيزە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران لە سنە.
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی هەنگاو بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل، زیانی گەورە بەر گرتووخانە و دەزگا ئەمنییەکانی ئێران کەوتووە لە پارێزگای سنە.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکە، کەسوکاری دەستگیرکراوەکان ئاگاداری ئەو گرتووخانانە نین کە زیندانییەکانی لە هەمەدان بۆ گواستراونەتەوە، ئەمەش نیگەرانی کردوون.
رێکخراوی هەنگاو لە زاری سەرچاوەکانی نێو رۆژهەڵاتی کوردستانەوە گواستوویەتییەوە، بەهۆی بوردومانی فڕۆکە جەنگییەکان لە پارێزگای سنە، زیاتر لە ١٠٠ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.