سی ئای ئەی: هێشتا ڕژێمی ئێران مەترسی ڕووخانی نییە

١٣ ئازار ٢٠٢٦ - ٣:٥١ پێش نیوەڕۆ

سی ئای ئەی: هێشتا ڕژێمی ئێران مەترسی ڕووخانی نییە

پەنجەرە

خەمڵاندنە نوێیەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا (CIA) ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرکردایەتی ئێران سەرەڕای دوو هەفتە لە بۆردومانی بەردەوامی ئەمریکا و ئیسرائیل، هێشتا بە یەکگرتوویی ماوەتەوە و مەترسی ڕووخانی لەسەر نییە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، هەواڵەکەی لەسەر زاری سێ سەرچاوەی ئاگادارەوە گواستووەتەوە و دەڵێت: ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان دەریدەخەن ڕژێمی ئێران هێشتا کۆنترۆڵی شەقامی لەدەستە.

دەشڵێت: ئەم تێڕوانینە تەنانەت دوای کوژرانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵا، لە ٢٨ـی شوبات و دەستبەکاربوونی موجتەبای کوڕی وەک ڕێبەری نوێ، گۆڕانکاریی بەسەردا نەهاتووە.

لەکاتێکدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە بەمزووانە کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە دەهێنێت، بەڵام مانەوەی سەرکردایەتی ڕژێمەکە لە پێگەکانیاندا، گەیشتنی بە کۆتاییەکی گونجاو بۆ جەنگەکە، قورس کردووە.

هاوکات، بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلی بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە، هیچ گەرەنتییەک نییە کە ئەم جەنگە ببێتە هۆی ڕووخانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی.

سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ڕووخانی ڕژێم ڕەنگە پێویستی بە هێرشی زەمینی هەبێت بۆ ئەوەی خەڵکی بتوانن بڕژێنە سەر شەقامەکان، ئەمەش بژاردەیەکە کە ئیدارەی ترەمپ ئەگەرچی تائێستا ڕەتی نەکردووەتەوە، بەڵام هەنگاویشی بۆ نەناوە و بە دوور دەزانرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو