ئەمەریکا 10 ملیۆن دۆلاری بۆ دۆزینەوەی شوێنی موجتەبا خامنەیی تەرخانکرد
١٤ ئازار ٢٠٢٦ - ٤:٤٦ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا 10 ملیۆن دۆلاری تەرخانکرد، بۆ ئەو کەسەی زانیارییان لەبارەی شوێنی مانەوەی موجتەبا خامنەیی رابەریی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران پێدەدات.
تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ دۆزینەوەی شوێنی رابەری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەچوارچێوەی بەرنامەی "پاداشت لەپێناو دادپەروەریی" ئەمەریکادایە بۆ دەستنیشانکردن و دۆزینەوەی شوێنی مانەوەی بەرپرسانی باڵای ئێران.
تەرخانکردنی بڕە پارەیەکی زۆر بۆ دۆزینەوەی شوێنی بەرپرسانی ئێران لەکاتێکدایە، سوپای پاسداران لەلایەن ئەمەریکاوە بە پلاندانان بۆ ئەنجامدانی کاری "تیرۆریستی" لە جیهاندا تۆمەتبار دەکرێت.