حەشدی شەعبی لەکەرکوک رێوشوێنی نوێ دەگرێتەبەر
١٤ ئازار ٢٠٢٦ - ٤:٥٠ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
حەشدی شەعبی بارەگا سەرەکییەکانی لە کەرکوک چۆڵکردووە و رێنماییشیان بۆ نێردراوە بۆ ئەوەی لەهیچ جێگەیەک کۆ نەبنەوە، بۆ ئەوەی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بە ئامانج نەکرێن.
بەرپرسێکی حەشدی شەعبی لە کەرکوک، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: زۆربەی چەکدارەکانمان رەوانەی ماڵەوە کردووە، بەڵام لەگەڵ هەموویان لە پەیوەندی بەردەوامداین.
دەشڵێت: بارەگا سەرەکییەکانمان چۆڵکردووە، ژمارەی پاسەوانیشمان لەخاڵ و بنکە سەربازییەکان تەواو کەمکردووەتەوە.
رێوشوێنەکانی حەشدی شەعبی لەکەرکوک لەکاتێکدایە، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە چەندین هێرشکراوەتە سەریان، بەوهۆیەوە ژمارەیەک چەکداریان کوژران و برینداربوون.