رێکخراوی سی پی تی ئەمەریکی: زۆربەی هێرشەکانی سەر هەولێر میلیشیاکانن بەڵام هێرشەکانی سەر سلێمانی میلیشیاکان و ئێرانن
١٤ ئازار ٢٠٢٦ - ٤:٥٢ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەندامێکی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی سی پی تی ئەمەریکی دەڵێت، زۆربەی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەولێر میلیشیا شیعەکان ئەنجامی دەدەن، بەڵام هێرشەکانی سەر سلێمانی بەشێکیان میلیشیاکان و بەشەکەی تریان ئێرانن.
کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی سی پی تی ئەمەریکی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەو میلیشیایانەی هێرش دەکەنە سەر هەولێر و سلێمانی چوار گروپی جۆراوجۆرن.
دەشڵێت: لە رۆژی ٢٨ ی مانگی دووەوە تا رۆژی ٨ ی سێ، ١٩٦ هێرشکراوەتە سەر هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەش ژمارەیەک هێرشی تر ئەنجامدراون.