سوپا و دژەتیرۆری عێراق شکستیان بە دوو هەوڵی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر هێنا

١٥ ئازار ٢٠٢٦ - ٣:٣٩ پێش نیوەڕۆ

سوپا و دژەتیرۆری عێراق شکستیان بە دوو هەوڵی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر هێنا

پەنجەرە

هێزەکانی دژەتیرۆر و سوپای عێراق دوو هێرشی موشەکیی و درۆنییان بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر شکست پێهێناوە، لەکاتێکدا لە سنوری خورماتوەوە ئامادەکاری کرابوو بۆ ئەنجامدانی هەردوو هێرشەکە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بەرپرس لەسنوری خورماتو، بە پەنجەرەی راگەیاند: میلیشیا شیعەکان ئامادەکارییان کردبوو لە سنوری ئامرلییەوە هێرش بکەنە سەر کۆرمۆر، بەڵام سوپای عێراق و دژە تیرۆر گەیشتوونەتە ناوچەکە و هۆشدارییان پێداون.

هەفتەی رابردوو، هێزێکی زۆری دژە تیرۆر لە سنوری خورماتو بڵاوەی پێکرا، رۆژی دواتریش لەلایەن هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێراوە دەوروبەری خورماتو کێوماڵکرا.

سەرچاوەکە دەڵێت: لەکاتێکدا میلیشیاکان هەوڵیاندا هێرشی دووەم لە باشوری خورماتوەوە ئەنجام بدەن، بەڵام سوپا بەم پلانەشی زانی و دەستیگرت بەسەر سەکۆ موشەکییەکەیاندا، چوار چەکداری خەڵکی ئامرلیش لە دەستگیرکردن دەربازیانبوو.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو