وتەبێژی هاوپەیمانێتی نەسر بۆ پەنجەرە: پێکهێنانی حکومەتی عێراق بەتەواوەتی قورسبووە

١٥ ئازار ٢٠٢٦ - ٧:١٠ پاش نیوەڕۆ

وتەبێژی هاوپەیمانێتی نەسر بۆ پەنجەرە: پێکهێنانی حکومەتی عێراق بەتەواوەتی قورسبووە

پەنجەرە

وتەبێژی هاوپەیمانێتی نەسر دەڵێت، پێکهێنانی حکومەتی عێراق چووەتە قۆناغێکی سەخت و قورسەوە، بەهۆی ناکۆکی نێوخۆیی و تێبینی نێودەوڵەتی لەسەر هەندێک لە کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکوەزیران.

سەلام زوبەیدی، بە پەنجەرەی راگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی کەوتووەتە دۆخی ئیحراجییەوە بەوپێیەی نوری مالیکی ناکشێتەوە و لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشەوە تێبینی لەسەرە، ئەمە جگە لەوەی هەندێک لە هاوبەشە سیاسییەکانمان هەمان تێبینییان هەیە.


دەشڵێت: هەندێک لایەنیتر لە کاندیدکردنەوەی سودانیش ناڕازین بەوپێیەی تەنازولی بۆ مالیکی کردووە، بۆیە دۆخەکە بەتەواوەتی قورسبووە و چوارچێوەی هەمانگی دووچاری گرفت بووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو