مەرجەکانی هەرێم بۆ رێگەدان بەعێراق بۆ ناردنە دەرەوەی نەوت
١٥ ئازار ٢٠٢٦ - ٧:١٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
پسپۆڕێکی بواری ئابووریی، مەرجەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ناردنە دەرەوەی نەوتی عێراق لەرێگەی تورکیاوە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، خەرجکردنی موچەی ساڵی رابردووی موچەخۆرانی هەرێم یەکێکە لە مەرجەکان.
د. نەبیل مەرسومی، مامۆستای بەشی ئابووری لە زانکۆی بەسرە، دەڵێت: هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی ئەسیکۆدا و دابینکردنی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ بازرگانەکانی کوردستان دوو مەرجی تری هەرێمن.
دەشڵێت: بەبێ جێبەجێکردنی ئەم مەرجانە، هەرێم ڕێگە بە هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک نادات.