ژمارەی بارەکانی دەروازەی پەروێزخان زیاد دەکرێت

١٥ ئازار ٢٠٢٦ - ٧:١٥ پاش نیوەڕۆ

ژمارەی بارەکانی دەروازەی پەروێزخان زیاد دەکرێت

پەنجەرە

بەڕێوبەری دەروازەی پەروێزخان ئاشکرای دەکات لە سبەینێوە ژمارەی بارە ئاڵوگۆڕکراوەکانی هەردوو دیوی دەروازەکە، بۆ دوو هێندە زیاد دەکرێت.

عەباس ئیسماعیل، بە پەنجەرەی وت: بەکاریگەریی ئەو دۆخەی لە ئێران هاتبووە ئاراوە، ژمارەی بارە ئاڵوگۆڕکراوەکانی ڕۆژانە بە ٢٠٠ بار دەستنیشان کرابوو.

وتیشی: ئەمڕۆ کۆبوونەوەمان لەگەڵ لایەنی ئێرانییدا کرد و بڕیاردرا ژمارەی بارەکان بکرێت بە ٤٠٠.

باسی لەوەشکرد کە لە سبەینێوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.

دەروازەی پەروێزخان لە ئیدارەی گەرمیان، یەکێکە لە قەرەباڵەغترین دەروازەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران. بەکاریگەریی شەڕی ئێران، ئاڵوگۆڕ لەم دەروازەیەش هاوشێوەی دەروازەکانی دیکە سنووردارکرابوو و چەند ڕۆژێکیش بە تەواوی داخرا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو