وردەکاری ناکۆکی نێوان عێراق و هەرێم لەسەر ناردنە دەرەوەی نەوت

١٦ ئازار ٢٠٢٦ - ٤:٠١ پاش نیوەڕۆ

وردەکاری ناکۆکی نێوان عێراق و هەرێم لەسەر ناردنە دەرەوەی نەوت

پەنجەرە

ئەندامێکی تۆڕی ئابووریناسانی عێراق دەڵێت، حکومەتی عێراق دەیەوێت لە قۆناغی یەکەمدا رۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکوک بە بۆری کوردستاندا هەناردەی دەرەوە بکات، بەڵام لە قۆناغی دووەمدا رێژەکە بۆ 300 هەزار بەرمیل نەوت زیاد بکات.

محەمەد حسێن، ئەندامی تۆڕی ئابووریناسانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هەرێم بۆ رێگەدان بە ناردنە دەرەوەی نەوتی کەرکوک بە بۆری کوردستاندا، داوای لابردنی ئابڵوقەی ئابووری دەکات.

دەشڵێت: مەرجەکانی هەرێم بۆ رێگەدان بە ناردنە دەرەوەی کەرکوک خەرجکردنی موچەی ساڵی رابردووی موچەخۆرانی تێدا نییە، بەڵکو مەرجە سەرەکییەکە ئەوەیە عێراق دۆلار بە نرخی فەرمی بدات بە بازرگانانی هەرێم.

بەپێی وتەی محەمەد حسێن، بەشێک لە کۆمپانیا نەوتییەکان بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمیان بەجێهێشتووە، هەرێم چارەسەرکردنی کێشەکەی بۆ عێراق و کۆمپانیاکان داناوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو