ئەمەریکا هێزی دەریایی دەنێرێت؛ بەلەمی بچووک و تیژرەوی ئێرانی بووەتە کێشە

١٦ ئازار ٢٠٢٦ - ٧:٥٩ پاش نیوەڕۆ

ئەمەریکا هێزی دەریایی دەنێرێت؛ بەلەمی بچووک و تیژرەوی ئێرانی بووەتە کێشە

پەنجەرە

بڵاوکردنەوەی نزیکەی ٢٥٠٠ سەربازی سەر بە هێزی دەریایی ئەمەریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەبێتە قۆناغێکی نوێی ململانێی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێران.

پەنا بردنی ئەمەریکا بۆ بڵاوکردنەوەی هێزی دەریایی، پەیوەندی بە لەمپەر دروستکردنی هێزە ئێرانییەکانەوە هەیە لەبەردەم بازرگانی نێودەوڵەتیدا لە گەروی هورمز.

بەپێی وتەی دوو بەرپرسی وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا، هێزەکانی سەر بە هێزی دەریایی ئەمەریکا لە دۆخێکی نائاساییدا بڵاوەیان پێدەکرێت، ئەمەش بۆ لاوازکردنی هەژموونی سوپای پاسداران بەسەر هورمزدا.

هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا کەشتییە دەریارییەکانی ئێرانی ناچار کردووە گەروەکە بەجێبهێڵن، بەڵام بەلەمی تیژرەویان جێگیرکردووە کە هەڵگری مینن و توانای خۆ شاردنەوەیان لە فڕۆکە هەیە.

بەرپرسێکی باڵای خانەنشینکراوی بەرگری ئەمەریکا کە ئاگادارە لە تواناکانی هێزە دەریاییەکانی وڵاتەکەی، پێیوایە ئەو هێزەی بڵاوەی پێدەکرێت توانای ئەنجامدانی هەڵمەتی خێرا و پاراستنی رێڕەوە ئاوییەکانی هەیە.

ناردنی هێزە ئەمەریکییەکە مەترسی ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆکی ئەمەریکا رێگەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سنورداری پێداون.

دوای دەستپێکردنی هێرشی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا، نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە ڕێژەی 40% بەرزبووەتەوە.

 ژمارەی ئەو هێزە دەریاییەی ئەمەریکا بڵاوەی پێدەکات کەمە بەراورد بەو ٥٠ هەزار سەربازەی لەناوچەکەدا هەیەتی، بەڵام ئەم هێزە خێراترە لە ئەنجامدانی هەڵمەتی سەربازیدا.

هێزی دەریایی ئەمەریکا توانای ئۆپەراسیۆنی بەرپەرچدانەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەیە، ئەمە جگە لەوەی یاوەری کەشتی و بارە بازرگانییەکان دەکات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو