سەرچاوەیەکی سەربازی شوێنی هەڵدانی درۆن و موشەکەکان بۆ هەرێم ئاشکرا دەکات
١٦ ئازار ٢٠٢٦ - ٨:٢٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی دەڵێت، زۆربەی ئەو موشەک و درۆنانەی ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکرێن لە باشورو رۆژئاوای کەرکوک و سنوری موسڵەوە دەهاوێژرێن.
سەرچاوە باڵا سەربازییەکەی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: چوار گروپی سەر بە حەشدی شەعبی هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج، ئەو چوار گروپە گوێ بە فەرمانی حکومەتی عێراق نادەن.
دەشڵێت: موشەک و درۆنەکان لە باشور و رۆژئاوای کەرکوک هەروەها لە بەرتیلە و مەحمودیە و ئەو ناوچانەوە دەهاوێژرێن.
لایخۆیەوە، سەلام زوبەیدی وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: عێراق نەبووەتە بەشێک لەشەڕی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل، بۆیە ئەو دۆخەی روودەدات ئیحراجی بۆ حکومەت دروستکردووە.