سەرچاوەی بەشێک لە کارەبای عێراق غازی ئیسرائیلە

١٧ ئازار ٢٠٢٦ - ٤:٣٠ پێش نیوەڕۆ

سەرچاوەی بەشێک لە کارەبای عێراق غازی ئیسرائیلە

پەنجەرە

ئەو بڕە کارەبایەی عێراق لە وڵاتی ئوردن دەیکڕێت، سەرچاوەی بەرهەمهێنانەکەی غازی ئیسرائیلە.

ئەردەن بڕێکی زۆر غاز لە ئیسرائیل دەکڕێت، هەروەها بەشێکی تری غازەکەی لە میسرەوە بۆ دابین دەکرێت، بۆیە بەغازی ئیسرائیل کارەبا بەرهەم دەهێنت و بە عێراقی دەفرۆشێت.

رێککەوتنی نێوان ئوردن و عێراق بۆ دابینکردنی کارەبا لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجامدراوە، بەپێی رێککەوتنەکە ئوردن ١٥٠ بۆ ٢٠٠ مێگاوات کارەبا لە رۆژهەڵاتی ئوردنەوە بە عێراق دەدرێت.

ئەو کارەبایەی لە ئوردن دەیکڕێت، عێراق کارەبای بۆ ناوچەکانی قائیم و روتبە پێ دابین دەکات. بەمەش ئوردن بە غازی ئیسرائیل بووەتە ناوەندێک بۆ دابینکردنی وزە لە ناوچەکەدا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو