پارتی بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ناکات

١٧ ئازار ٢٠٢٦ - ٦:٢٢ پاش نیوەڕۆ

پارتی بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ناکات

پەنجەرە

وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم و فراکسیۆنی پارتی، بەشداری کۆبوونەوەی ئەمشەوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناکەن، لەکاتێکدا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە ناردنە دەرەوەی نەوتە لەرێگەی هەرێمەوە.

بیانووی پارتی بۆ بەشداری نەکردن لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەیە، گوایە کۆبوونەوەکە نایاساییە و جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رەزامەندی لەسەر دەرنەبڕیووە.

ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن هەیبەت حەلبوسی ئامۆزای محەمەد حەلبوسییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، نێوانیان لەگەڵ پارتی لە هاوپەیمانێتییەوە بۆ دژایەتیکردنی یەکتری گۆڕاوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو