کارمەندێکی موساد هۆکارەکانی دەست گەیشتنیان بە قوڵایی ئێران ئاشکرا دەکات

١٨ ئازار ٢٠٢٦ - ٤:١٩ پێش نیوەڕۆ

کارمەندێکی موساد هۆکارەکانی دەست گەیشتنیان بە قوڵایی ئێران ئاشکرا دەکات

پەنجەرە

کارمەندێکی دەزگای هەواڵگیریی ئیسرائیل ناسراو بە موساد، چۆنیەتی دەستگەیشتنی ئەو دەزگایە بە قوڵایی خاکی ئێران ئاشکرا دەکات و ئەو هۆکارانە رووندەکاتەوە کە وایانکردووە موساد بتوانێت لەو وڵاتە چالاکییەکانی ئەنجام بدات.

ئەو کارمەندەی موساد کە بە “ئیلام” ناوی هێنراوە و ٢٤ ساڵ لەنێو ئەو دەزگایە کاریکردووە،ئاماژە بەوەدەکات سەرەڕای رێوشوێنە ئەمنییە توندەکانی ئێران، بەڵام بریکارەکانیان توانیویانە رێنماییەکان جێبەجێ بکەن.

بەبڕوای ئیلام فرە پێکهاتە و فرە نەتەوەیی ئێران ئاسانکاری بۆ موساد کردووە بۆ دەستگەیشتن بەقوڵایی ئێران، بەوپێیەی دۆخی وڵاتەکە ئاڵۆزە و پڕە لە ناسەقامگیریی و کۆنترۆڵکردنی قورس و زەحمەتە.
ئیلام دەڵێت: سیستەمی چاودێریی ئێران پڕە لە کەلێن و دەتوانرێت دزە بکرێتە نێویەوە.

ئەو کارمەندەی پێشووی موساد باس لەوەدەکات، دەتوانرێت کەمینەکان لە دژی رژێمی ئێران بەکار بهێنرێت، ئەمەش نەک بۆ تەماع و پارە، بەڵکو لەبەر ئەوەی ناڕازین لە سیاسەتی ئەو وڵاتە.

روونیکردەوە، پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان و گیرۆدەبوونی چین و توێژەکانی ئێران بەدەست هەژارییەوە، لەکاتێکدا وڵاتەکەیان ملیارەها دۆلاری بۆ گروپە چەکدارەکانی ناوچەکە خەرجکردووە، هێندەیتر زەمینەی بۆ دەستگەیشتنی موساد بە قوڵایی ئێران رەخساندووە.

ئیلام دەڵێت: بەرفراوانی خاکی ئێران و سنورە زۆرەکەی لەگەڵ وڵاتان، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکانی لەو وڵاتە ئاسانکردووە، بەوپێیەی دەتوانرێت کەرەستەی سەربازی و سیخوڕیی ببرێتە نێویەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو