ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەنجەرە: پارتی بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ناکات و شەڕەکە بۆ ئێمە بەجێهێڵرا
١٨ ئازار ٢٠٢٦ - ٤:٢٧ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، فراکسیۆنی پارتی و وەزیری سامانە سروشتییەکان بەشداری کۆبوونەوەی ئەمشەوی ئەنجومەنی نوێنەران ناکەن و شەڕەکە بۆ ئێمە بەجيهێڵرا.
د، رێبوار کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە رەوتی هەڵوێست، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: رەنگە هەندێک پەرلەمانتاری عێراق داوای بڕینی بەشە بودجەی هەرێم بکەن، لەبەرامبەر رێگرتنی هەرێم لە ناردنە دەرەوەی نەوتی کەرکوک، ئەمە قەبوڵ ناکەین و شەڕەکە بۆ ئێمە بەجێهێڵراوە.
دەشڵێت: دەبێت هەرێم رێگری نەکات لە ناردنە دەرەوەی نەوتی کەرکوک لەرێگەی کوردستانەوە.