پسپۆڕێکی بواری یاسا بۆ پەنجەرە: بەکارهێنانی دەستەواژەی "حکومەتی هەولێر" لەلایەن بەرپرسانی عێراقەوە بۆ لێدانە لە قەوارەی هەرێم 

١٩ ئازار ٢٠٢٦ - ٣:٢٣ پێش نیوەڕۆ

پسپۆڕێکی بواری یاسا بۆ پەنجەرە: بەکارهێنانی دەستەواژەی "حکومەتی هەولێر" لەلایەن بەرپرسانی عێراقەوە بۆ لێدانە لە قەوارەی هەرێم 

پەنجەرە 

پسپۆڕێکی بواری یاسا دەڵێت، بەکارهێنانی دەستەواژەی "حکومەتی هەولێر" لەلایەن بەشێک لە سەرکردەکانی عێراقەوە، بۆ لێدان و بچووککردنەوەی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستانە.

دوای سەرهەڵدانی ناکۆکی لەنێوان هەرێم و بەغدا لەسەر ناردنە دەرەوەی نەوتی کەرکوک لە رێگەی هەرێمەوە، بەشێک لە سەرکردە عێراقییەکان کاردانەوەیان نواند و لە میانی رەخنەکانیاندا حکومەتی هەرێمیان بە "حکومەتی هەولێر" ناوبرد.

چۆمان محەمەد، پسپۆڕ لە بواری یاسا، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بەکارهێنانی دەستەواژەی "حکومەتی هەولێر" بۆ لێدان و بچووککردنەوەی قەوارەی هەرێمە، هەروەها هەوڵێکیشە بۆ نانەوەی دووبەرەکی و پێچەوانەی دەستورە.

هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆشداری بە بەرپرسانی هەرێمدا لە بەکارهێنانی دەستەواژەی "حکومەتی بەغدا"، لەکاتێکدا محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکەی حکومەتی هەرێمی بە "حکومەتی هەولێر" ناوبرد.

چۆمان محەمەد وتی"خۆیان بۆ لێدان لە قەوارەی هەرێم حکومەتی هەرێم بە "حکومەتی هەولێر" ناودەبەن، کەچی دژی بەکارهێنانی دەستەواژەی "حکومەتی بەغدا"ن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو