پێشهاتە نوێیەکانی شەڕ؛ بەپێی بەڵگەنامەکانی ئیسرائیل ئێران خۆی رادەست ناکات 

١٩ ئازار ٢٠٢٦ - ٣:٢٤ پێش نیوەڕۆ

پێشهاتە نوێیەکانی شەڕ؛ بەپێی بەڵگەنامەکانی ئیسرائیل ئێران خۆی رادەست ناکات 

پەنجەرە

شەڕی نێوان ئەمەریکا- ئیسرائیل بۆ ماوەی نۆزدە رۆژە بەردەوامی هەیە، لەکاتێکدا بەشێک لە وڵاتانی جیهان نیگەرانن لە کاریگەریی شەڕەکە لەسەر ئاسایش و وزەی جیهان.

- ئیسرائیل لەچوارچێوەی شەڕەکەدا ژێر خانی وزەی ئێرانی کردە ئامانج، لەکاتێکدا تاران بەڵێن دەدات هێرشەکانی بۆ نێو قوڵایی خاکی ئیسرائیل و لەرێگەی موشەکی دوور مەوداوە چڕتر بکاتەوە.

- ئێران لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکاوە بە "سپۆنسەری تیرۆر و هەناردەکاری تیرۆر" بۆ جیهان ناودەبرێت، هەڕەشەی کۆتاییهێنان بە ناردنە دەوەی تیرۆر لەو وڵاتە دەکات.

- فەرەنسا ئامادەیی خۆی پیشان دەدات بۆ هەماهەنگی کردن بۆ گێڕانەوەی سەقامگیری بۆ گەروی هورمز، بەڵام مەرجی هەیە.
- روسیا بەئامانج گرتنی ناوچەی بوشەهری ئەتۆمی بەمەترسی دەزانێت و پێیوایە لێکەوتەی دەبێت و کارەساتی گەورەی ژینکەیی لێدەکەوێتەوە.

- هەواڵگیری ئێران دەستگیرکردنی ژمارەیەک بریکاری موساد و دەستگرتن بەسەر کەرەستەکانیاندا رادەگەیەنێت.
-  بەرپرسانی ئیسرائیل کوژرانی وەزیری ئیتڵاعاتی ئێرانیان راگەیاند.

- وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ناوچە مەدەنییەکانی وڵاتانی دەوروبەر بەئامانج ناگرن، تەنها شوێنە سەربازییەکانی ئەمەریکا ئامانجی ئەوانن.

- بارەگاکانی سوپای پاسداران و سیستەمی موشەکی ئێران ئامانجی هێرشە چڕەکانی شەوی رابردووی ئیسرائیل بوون.

- ئیسرائیل دەڵێت دژە موشەک و دژە درۆنەکانیان هەمیشە ئامادەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی ئێران.

-بەپێی وتەی میدیا نێودەوڵەتییەکان، ئیسرائیل پلانی دانابوو هێرشەکانی سەر ئێران بۆ وەرزی هاوین دوابخات، بەڵام بەچەند هۆکارێک هێرشەکانی پێشخست.

-حەماس و حوسییەکانی یەمەن نیگەرانی خۆیان لە کوژرانی عەلی لاریجانی دەردەبڕن.
-بەپێی بەڵگەنامەکانی ئیسرائیل، ئێران تا ئێستا بەتەواوەتی تێک نەشکێنراوە و تا کۆتایی شەڕ دەکات.

-فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا، بەئامانج گرتنی سەکۆ موشەکییەکانی ئێران لە نزیک گەڕووی هورمز رادەگەیەنێت.
-سەرۆک کۆماری ئێران بەڵێن دەدات تۆڵەی کوشتنی عەلی لاریجانی بکەنەوە.

- هێرشی چڕی فرۆکە جەنگییەکان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی لەعێراق بەردەوامی هەیە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو