حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات: ئامادەکاریمان بۆ هێرشی ئێران کردووە

١٩ ئازار ٢٠٢٦ - ٧:١٤ پاش نیوەڕۆ

حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات: ئامادەکاریمان بۆ هێرشی ئێران کردووە

پەنجەرە

سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دەدات بە دانیشتوانی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ناوچەکانیان بەجێبهێڵن، بەوپێیەی دەیەوێت هێرش بکاتە سەر بارەگای حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات لەو ناوچانە.

سورداش بارەگای هەرسێ کۆمەڵەی ئێرانی تێدایە، کۆیە بارەگای حزبی دیموکرات، دیگەڵە بارەگای حزبی دیموکرات و پارتی ئازادی، هەروەها جێژنیکان بارەگای دیموکرات و خەباتیش بارەگای سازمانی خەباتی تێدایە.

خەلیل نادری، وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان، بە پەنجەرەی راگەیاند: وەکو حزبە کوردییەکان ئامادەکاریمان کردووە بۆ هێرشی چاوەڕوانکراوی ئێران بۆ سەرمان.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو