کونکردنی بۆری نەوت؛ لە هەولێر و دهۆکەوە تا کەرکوک و نەینەوا

٢٠ ئازار ٢٠٢٦ - ٦:١٧ پاش نیوەڕۆ

کونکردنی بۆری نەوت؛ لە هەولێر و دهۆکەوە تا کەرکوک و نەینەوا

پەنجەرە

کونکردنی بۆری نەوت و دزینی نەوت لە عێراقدا بووەتەوە بووە بە یەکێک لەو گرفتانەی کە بەرۆکی وەزارەتی نەوتی عێراقی گرتووە، لەکاتێکدا ئەو دیاردەیە پێشتر لە هەرێمی کوردستانیشدا بوونی هەبووە.

بەپێی وتەی وەزیری نەوتی عێراق، بۆری نەوتی کەرکوک کە بۆ گەیشتن بە سنور بە پارێزگای نەینەوادا تێپەڕدەبێت، 4000 کون لە بۆرییە نەوتییەکە کراوە بەدرێژایی 36 کیلۆمەتر.

محەمەد حسێن، شارەزای بواری ئابووری، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: کونکردنی بۆری نەوت و بردنی نەوتەکەی لە عێراق دا بووەتە جۆرێک لە کلتور.

بەپێی زانیارییەکان، کونکردنی بۆری نەوت و دزینی نەوتەکەی بەشێکی دەستی گروپە چەکدارەکانی لە پشتەوەیە، بەڵام بەشەکەی تری خەڵک بەو کارە هەستاون و لەو رێگەیەوە نەوتیان بردووە.

هەڵماڵنی پەردە لەسەر کونکردنی بۆری نەوت لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق لەکاتێکدایە، پێشتریش میلیشیا چەکدارەکان تۆمەتبار دەکران بە کونکردنی بۆری نەوت لەسنوری پارێزگای کەرکوک و بردنی نەوت.

لەمانگی هەشتی ساڵی 2020، رێیەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە وەڵامی نوسراوێکی عەلی حەمە ساڵەح دا، رایگەیاندبوو: لە چەند شوێنێکى دهۆک و هەولێر بۆرى نەوت کونکراون و چەند تۆمەتبارێکمان لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیرکردووە.

لە نوسراوەکەی وەزیری ناوخۆدا هاتبوو: لەبەر گرنگی بابەتی کونکردنی بۆری نەوتی کوردستان، بەدواداچوونیان بۆ کردووە و  چەند شوێنێکیان لە سنوری پارێزگاکانی (هەولێر و دهۆک)دەستنیشانکردووە، کە بۆری نەوت تێیدا کون کراوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو