ئێران هێڵی سوری بەزاند؛ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشە دەکات
٢٢ ئازار ٢٠٢٦ - ٩:٣٩ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
دوای هێرشەکانی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، بونیامین ناتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: ئێوارەیەکی سەختە لە شەڕەکە بۆ ئایندەمان، سوورین لەسەر ئەوەی لە هەموو بەرەکانەوە لە دوژمنان بدەین.
ئەم قسانەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەکاتێکدایە، بڕیارە کەمێتر کابینەی حکومی ئیسرائیل بەپەلە کۆببێتەوە و بژاردەکانی داهاتوو و چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ هێرشەکان تاوتوێ بکات.
هێرشەکانی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل کوژران و برینداربوونی نزیکەی ٧٠ کەسی لێکەوتەوە، بۆیە لاپەڕەکانی ئیسرائیل لە سۆشیال میدیا دەڵێن، زۆر کەس لەبیریان کردووە کە دەوڵەتی ئیسرائیل دەتوانێت هەموو تاران یەکسان لەگەڵ خاکدا.