وەزیری دەرەوەی تورکیا کوشتنی عەلی لاریجانی بە “پێشێلکردنی یاسای جەنگ” ناو دەبات
٢٢ ئازار ٢٠٢٦ - ٩:٤١ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتانی کەنداو پێیانوایە شەڕی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بۆ ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەی تر بەردەوام بێت، هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر هێرشەکانی ئێران بۆ سەریان بەردەوام بێت، ڕەنگە ناچار بن وەڵام بدەنەوە.
وتەکانی فیدان دوایی کۆتاییهاتنی سەردانەکەی هات بۆ سعودیە و قەتەر و دواتریش ئیمارات. فیدان جەختیکردەوە هەڵوێستی ئەمەریکا ئاراستە و ماوەی شەڕەکە دیاری دەکات.
ئەوەشی نەشاردەوە ئیسرائیل هەوڵی درێژکردنەوەی شەڕەکە دەدات و ئاستەنگ لەبەردەم هەوڵەکان بۆ گەیشتنە ئاگربەست دروست دەکات، ئەمەش لەپێناو زیان گەیاندنی زیاتر بە ئێران کە هێرشە مووشەکییەکانی لە دژی ئیسرائیل چڕتر کردووەتەوە.
فیدان وتی: ئیسرائیل دەیەوێت ئامانجە سەربازیی و پیشەسازییەکانی ئێران لەناو ببات. جەختیشی کردەوە “ئیسرائیل هیچ خواستێکی بۆ ئاشتی نییە”
.
بەپێی وتەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەگەر هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەنداو بەردەوام بێت، ڕەنگە ناچاربن بن وەڵام بدەنەوە چونکە لەژێر فشاردان.
هاکان فیدان، رەخنەی توندی لە کوشتنی عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران گرت و ئەو کارەی بە "نایاسایی" و پەرەسەندنی مەترسیدار لە ململانێکاندا ناوبرد.
فیدان وتی: تیرۆرە سیاسییەکانی ئیسرائیل بەتایبەتی دەوڵەتمەدار و سیاسەتمەدارانی ئێران، کارێکی نایاسایین و پێشێلکردنی یاساکانی شەڕن.