بۆچی میلیشیاکان دەزگا ئەمنییەکانی عێراق دەکەنە ئامانج؟

٢٣ ئازار ٢٠٢٦ - ٥:٤٩ پاش نیوەڕۆ

بۆچی میلیشیاکان دەزگا ئەمنییەکانی عێراق دەکەنە ئامانج؟

پەنجەرە 

هێرشی میلیشیا شیعەکان بۆ سەر دەزگا ئەمنییەکان مشتومڕی لەنێو گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا دروستکردووە، بەتایبەت دوای ئەو هێرشەی کرایە سەر دەزگای هەواڵگیریی و کوژرانی ئەفسەرێکی کوردی لێکەوتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، میلیشیا شیعەکان نکۆڵییان کردووە لەوەی ئەوان لە پشت هێرشەکەی سەر دەزگای هەواڵگیرییەوە بن، لەکاتێکدا بەرپرسانی عێراق گومانیان لەوانە.

زانیارییەکانی پەنجەرە ئاماژە بەوەدەکەن، بەرپرسانی عێراق هۆکاری بە ئامانج کردنی دەزگا ئەمنییەکانی عێراق لەلایەن میلیشیاکانەوە بۆ ئەوە دەگێڕنەوە، میلیشیاکان گومانیان هەیە لەبوونی کارمەندی بیانی و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەنێوان ئەو دەزگایانە و لایەنی ئەمەریکیدا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو