فەرماندەیەکی باڵای حـ.،ـیـ.،ـزبـ.،ـولڵا زانیارییەکانی پەنجەرە پشتڕاست دەکاتەوە
٢٣ ئازار ٢٠٢٦ - ٥:٥٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەرپرسێکی حـ.،ـیـ.،ـزبـ.،ـولڵای عێراق، ئەفسەرانی کورد و سونەی نێو دەزگای هەواڵگیری عێراق بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ئەمەریکا وموساد تۆمەتبار دەکات.
میدیای پەنجەرە، ئەمشەو لە هەواڵێکدا هۆکاری هێرشی میلیشیا شيعەکانی بۆ سەر دەزگا ئەمنییەکانی عێراق بڵاوکردەوە، هۆکارەکەی بۆ گومانی میلیشیاکان لە هەبوونی پەیوەندیی و زانیاریی گۆڕینەوەی ئەو دەزگایانە لەگەڵ لایەنی ئەمەریکی گێڕایەوە.
دوای هەواڵەکەی پەنجەرە، ئەبو موجاهید عەساف فەرماندەی ئەمنی لە کەتیبەکانی حـ.،ـیـ.،ـزبـ.،ـولڵا، ئەفسەرانی کورد و سونەی لەنێو دەزگای هەواڵگیریی عێراق تۆمەتبار کرد بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ موساد و ئەمەریکا و ئوردن و ئیمارات.