"TACO" ئەو دەستەواژەیەی لە ئەمەریکا دەدرێتە پاڵ ترەمپ
٢٤ ئازار ٢٠٢٦ - ٣:٤٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە هێرشکردنە سەر ژێرخانی وزەی ئێران پاشگەزبوویەوە و دانوستانی لەگەڵ ئەو وڵاتە ڕاگەیاند، چاودێران دەڵێن ئەم رەفتارەی ترەمپ دەستەواژەیەکی نوێی هێناوەتە نێو فەرهەنگی سیاسی و دارایی ئەمەریکییەوە.
ە و ئاماژەیە "Trump Always Chicken out" کورتکراوەی "TACO" بۆ پاشگەزبوونەوەی ترەمپ لە دواستەکاندا لە قسەکانی، ماوەی ساڵێکە ئەم دەستەواژەیە بووەتە بەشێک لە فەرهەنگی سیاسی و دارایی ئەمەریکی.
دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا، هەڕەشەی بەئامانج کردنی ژێرخانی وزەی ئێرانی کرد، بەڵام ئەمڕۆ سەرۆکی ئەمەریکا لە هەڕەشەکانی پاشگەز بوویەوە و ئاماژەی بە ئەنجامدانی دانوستان کرد لەگەڵ ئێران.