پەنجەرە هۆکاری هێرشە چڕەکانی کاتژمێرەکانی رابردووی ئەمەریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی ئاشکرا دەکات

٢٤ ئازار ٢٠٢٦ - ٣:٥٣ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە هۆکاری هێرشە چڕەکانی کاتژمێرەکانی رابردووی ئەمەریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی ئاشکرا دەکات

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی عێراق دەڵێت، هۆکاری هێرشە چڕەکانی ئەمەریکا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار و موسڵ، بەهۆی بۆردومانکردنی بنکەی سەربازی رومێلانەوە بووە لەلایەن بەرەی موقاوەمەی عێراقییەوە.

سەرچاوە باڵا سەربازییەکەی عێراق، بە پەنجەرەی راگەیاند: لە عێراقەوە بنکەی سەربازی رومێلان کە هێزی ئەمەریکای تێدایە بە درۆنی خۆکوژ کراوەتە ئامانج و درۆنەکە لەباو بنکەکەدا تەقیوەتەوە، بەڵام زیانەکان نەزانراون.

سەرچاوەکە دەڵێت: هێرشی چڕی ئەمەریکا بۆ سەر بنکەکانی حەشد لە موسڵ و ئەنبار پەیوەندی بە بۆردومانی رومێلانەوە هەبووە. ئەمەریکا هەوڵی بە ئامانج کردنی سەرۆکی حەشدی شەعبی داوە، بەڵام پێوە نەبووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو