بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێم بۆ پەنجەرە: بەنداوی دوکان زیاتر لە سێ ملیار و دەربەندیخانیش زیاتر لە دوو ملیار مەتر سێجا ئاویان تێدایە
٢٤ ئازار ٢٠٢٦ - ٣:٥٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە ئەمساڵدا ئاستی ئاو لە بەنداوی دوکان 19 مەتر و لە بەنداوی دەربەندیخان 16 مەتر بەرز بووەتەوە.
رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بەنداوی دوکان زیاتر لە سێ ملیار مەتر سێجا و بەنداوی دەربەندیخانیش زیاتر لە دوو ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدایە.