جەبار یاوەر بۆ پەنجەرە: هەرێم ٧٥٠ کیلۆمەتر سنوری لەگەڵ ئێران هەیە و جوگرافیا کردوویەتی بە بەشێک لە شەڕ
٢٤ ئازار ٢٠٢٦ - ٨:٢٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەر لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئەمەریکا و ئێرانەوە، مەترسی لەسەر هەرێمی کوردستان هەبووە، بەبێ ئەوەی هەرێم لایەنگیری هیچ لایەک بێت و بووبێتە بەشێک لە شەڕ.
فەریق جەبار یاوەر، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هەرێم نزیکەی ٧٥٠ کیلۆمەتر سنوری لەگەڵ ئێران هەیە، هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانیش بەپێی رێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ عێراق تا کۆتایی ٢٠٢٦ لە هەرێم دەمێننەوە، بۆیە جوگرافیا هەرێمی کردووەتە بەشێک لەو شەڕە.
دەشڵێت: ئێران دەڵێت هەر ناوچەیەک بنکەی ئەمەریکای لێ بێت دەیکاتە ئامانج، هێرش دەکاتە سەر کەنداو و ناوچەکە، بۆیە جوگرافیا هەرێمی کردووەتە بەشێک لەکێشەکە و مەترسی لەسەر دروستکردووە.