بۆچی ئێران دان بە دانوستاندا نانێت؟

٢٥ ئازار ٢٠٢٦ - ٨:١٠ پاش نیوەڕۆ

بۆچی ئێران دان بە دانوستاندا نانێت؟

پەنجەرە

چاودێرێکی سیاسی دەڵێت، ئێران ئامادەی دانوستان و گفتووگۆیە لەگەڵ ئەمەریکا، بەڵام لەبەر ئەوەی هێرشەکانی سەری بەردەوامن، بۆیە بەرپرسانی ئێران نایانەوێت دان بە ئەنجامدانی دانوستاندا بنێن ئەمەش بەشێکە لە موخاتەبە کردنی خەڵکی ئێران و دونیا.

شێرکۆ کرمانج، چاودێری سیاسی دەڵێت: مەرجەکانی ترەمپ هیچی بۆ ئێران نەهێشتووەتەوە، بۆیە ئێرانییەکان لەرێگەی میدیاوە دانوستان رەتدەکەنەوە، بەڵام هیچ بەرپرسێکی باڵایان ناڵێت ناچنە گفتووگۆ و دانوستانەوە.

دەشڵێت: ئێرانییەکان دەیانەوێت گفتووگۆ و دانوستان بچێتە پێشەوە، ئەگەر مەرجەکانیشیان قەبوڵ نەکرێت ئەوکات دان بەوەدا بنێن چوونەتە نێو دانوستانەوە.

جەختیکردەوە: گفتووگۆ و دانوستان لە ئارادایە، ئەگەر ئێران نەچێتە ژێر باری خواستەکانی ئەمەریکا، لە بەشێک لەژێرخانی وزە و کارەباکەی دەدرێت بۆ ئەوەی بە لاوازی بیبەنە سەر مێزی گفتووگۆ.

قسەکانی ئەو چاودێرە سیاسییە لەکاتێکدایە میدیای ئێران بڵاویکردووەتەوە، ئێران پێشنیارەکانی ئەمەریکای بۆ دانوستان رەتکردووەتەوە و پاکستانیشی لێ ئاگادار کردووەتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو