مەترسییەکی گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق ئاشکرا دەکرێت

٢٥ ئازار ٢٠٢٦ - ٨:٢١ پاش نیوەڕۆ

مەترسییەکی گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق ئاشکرا دەکرێت

پەنجەرە

ئەندامێکی خولی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، راگەیەنراوەکەی حکومەتی عێراق سەبارەت بە دەستکراوەیی حەشدی شەعبی خۆ دزینەوەیە لە بەرپرسیارێتی.

شوان داودی، ئەندامی خولی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە پەنجەرەی راگەیاند: حکومەتی عێراق کاتێک دەستی حەشد واڵا دەکات، واتە حەشد رووبەڕووی ئەمەریکا دەکاتەوە، ئەوانیش بەناوی ئەمەریکاوە پەلاماری هەرێم دەدەن.

دەشڵێت: راگەیەنراوەکەی عێراق وەک بەشێک لە هێزە سەربازییەکانی عێراق مافی وەڵامدانەوەی حەشدیش بە پێشمەرگە دەدات.

شوان داودی وتی: ئەوان بڕیاری چوونە شەڕیان داوە و زەمینەش بۆ شەڕی ناوخۆ دژی کورد خۆش دەکەن، ئەمە بۆ هەموو عێراق مایەی مەترسییە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو