راگرتنی ئینتەرنێت پەیوەندی نێوان ملیۆنەها ئێرانی پچڕاندووە

٣٠ ئازار ٢٠٢٦ - ٨:٠٨ پاش نیوەڕۆ

راگرتنی ئینتەرنێت پەیوەندی نێوان ملیۆنەها ئێرانی پچڕاندووە

پەنجەرە

ماوەی سی رۆژە  هێڵەکانی ئینتەرنێت لە ئێران راگیراون، ئەمەش وایکردووە ملیۆنەها هاوڵاتی ئێرانی لە زانیاریی و پەیوەندیی دەرەکی داببڕێن.

بچڕانی هێڵەکانی پەیوەندیکردن لە ئێران ئەو خەڵکانەی دووچاری گرفتی گەورە کردووە، کە خزم و کەسوکاریان لە ئێرانن و خۆیان لە وڵاتانی تری وەکو ئەمەریکا و ئەوروپا نیشتەجێن.

زۆربەی ئێرانییەکان هیچ بژاردەیەکیان لەبەردەستدا نییە، جگە لە پشتبەستن بە پلاتفۆرمە کۆنتڕۆڵکراوەکانی دەوڵەت یاخود جێگرەوەی گرانبەها بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسوکاریان.

مەریەم، کارمەندێکی کەرتی تایبەتی ئێرانییە، دەڵێت: لە سەرەتای شەڕدا دۆخەکە زۆر قورس بوو، جگە لە تەلەفۆن هیچ رێگەیەکی تر نەبوو  بۆ پەیوەندیکردن بە خێزانەکەم کە لە شارێکی تردا دەژین.

دەشڵێت: ئێستا ئەپێکی نامە ناردنی ئێرانی بەکاردەهێنین و دەتوانین پەیوەندی ڤیدیۆیی ئەنجام بدەین. ئەمە چارەسەر نییە، بەڵام ئێمە لەگەڵ ئەم بارودۆخە سەختەدا خۆمان دەگونجێنین.

بۆ رێگرتن لە روودانی ناڕەزایەتیی و رێگرتن لە دزەکردنی زانیاری ئێران هێڵەکانی ئینتەرنێتی راگرتووە، ئەمەش وایکردووە بەشێک لە هاوڵاتییانی هەرێم روو لە سنورەکان بکەن بۆ ئەوەی بەهێڵی ئێرانی قسە لەگەڵ کەسوکاریان بکەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو