سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بۆ پەنجەرە: خوێندنی دیجیتاڵی ناچارییە
٣٠ ئازار ٢٠٢٦ - ٨:١١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت، خوێندنی دیجیتاڵی کە بەهۆی ئاڵۆزیی ناوچەکەوە لەمەدوا پەیڕەو دەکرێت چارەسەرێکی کاتی و ناچارییە، پەیڕەوکردنیشی بێ کۆسپ و لەمپەر نییە.
ئەحمەد سابیر، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بەشێک لە خوێندکاران و مامۆستایان ئاشنا نین بە خوێندنی دیجیتاڵی، هێڵی ئیبتەرنێت لەهەموو شوێنێک نییە و ئامێری زیرەکیش لەهەموو ماڵێک بەردەست نییە، بەڵام بڕیارەکە ناچارییە و لەپێناو سەلامەتی مامۆستایان و خوێندکاران دراوە.
دەشڵێت: پرۆسەی خوێندن نابێت راوەستێت چونکە نازانرێت شەڕ تا کەی بەردەوام دەبێت، بۆیە دەبێت هەمووان هاوکاربن لە سەرخستنی پرۆسەی خوێندن.