پەنجەرە وردەکاری گۆڕانکارییەکانی نێو یەکێتی بڵاودەکاتەوە

٣٠ ئازار ٢٠٢٦ - ٨:١٤ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە وردەکاری گۆڕانکارییەکانی نێو یەکێتی بڵاودەکاتەوە

پەنجەرە

سەرکەوت زەکی وەکو لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی جێگیرکرا، لەکاتێکدا رێباز بیرکۆتی وەکو لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی هەولێر دەست بەکاربوو.

کوردە عومەر بە لێپرسراوی مەڵبەندی کۆیە، عومەر عەلی بۆ لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان، کاروان یاروەیس بۆ لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین، ڕێواز فائق وەکو لێپرسراوی مەکتەبی هەڵسەنگاندن و چاودێریی یەکێتی دانران.

 هەروەها كاروان گەزنەیی لێپرسراوی مەڵبەندی سۆران، حەیدەری ئاسایش لێپرسراوی مەڵبەندی ڕانیە، جەزا سەید مەجید،  لێپرسراوی بۆردی کۆمەڵایەتی، سالار مەحمود لێپرسراوی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتی و ئەمەل جەلال بە لێپرسراوی بۆردی رێكخراوەكان دانران. وەستا رەسوڵیش لە شوێنی حاجی مەسیفی کرایە سەرۆکی ئەنجومەنی پشتیوانی یەکێتی.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، لە قۆناغی دووەمدا بەرپرسی مەڵبەندەکانی دهۆک و موسڵ و کەرکوک و مەڵبەندەکانی تریش دەگۆڕدرێن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو