ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنی عێراق دەستگیرکران
٣٠ ئازار ٢٠٢٦ - ٨:١٧ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەهۆی ئەو هێرشانەی لەلایەن میلیشیا شیعەکانەوە بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا ئەنجام دەدرێن، ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنی بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی عێراق دەستگیرکران.
بەڕێوەبەری پۆلیسی مەدائین لەبەغدا، بەڕێوەبەری بەشی هەواڵگیریی، فەرماندەی فەوجی دووی لیوای چواری پۆلیسی ئیتیحادی، ئەو بەرپرسانەن کە بەبڕیاری وەزیری ناوخۆی عێراق دەستگیرکراون.
ئەو بەرپرسانە تۆمەتبارکراون بە کەمتەرخەمیکردن لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی بۆ سەر پێگەی ئەمەریکا لە فڕۆکەخانەی بەغدا ئەنجام دەدرێن، بۆیە جگە لەوەی دەستگیرکراون لە پۆستەکانیشیان دوور خراونەتەوە.