ئابووریناسێک: دەبێت حکومەتی عێراق بۆ موچە قەرزی ناوخۆیی بکات
٣١ ئازار ٢٠٢٦ - ٧:٢٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەندامێکی تۆڕی ئابووریناسانی عێراق دەڵێت، حکومەتی عێراق بودجەی بۆ موچەی مانگی سێی فەرمانبەران لەبەردەستدایە، بەڵام دەبێت بۆ موچەی مانگەکانی داهاتوو قەرزی ناوخۆیی بکات.
محەمەد حسێن، بە پەنجەرەی راگەیاند: دەبێت حکومەتی عێراق بۆ مانگەکانی داهاتوو پارەی یەدەگی دراوە بیانییەکان رابکێشێت لەژێر ناوی قەرزی ناوخۆییدا.
دەشڵێت: راکێشانی یەدەگی دراوە بیانییەکان نایاساییە، چونکە ئەم پارەیە یەدەگە و پارێزگاری لەبەهای دینار دەکات، بۆیە حکومەت ناوەکەی بۆ قەرزی ناوخۆیی گۆڕیووە.