وردەکاری سەردانی وەفدی پارتی بۆ بەغدا
٣١ ئازار ٢٠٢٦ - ٨:٥٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
وەفدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی شاری بەغدای کرد، وەفدەکە لەلایەن فازڵ میرانییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و هەریەک لە نەوزاد هادی، ئومێد سەباح و فەوزی هەریری ئەندامی وەفدەکەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەجێندای سەردانی وەفدەکەی پارتی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: وەفدەکە گفتووگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکاندا دەکات سەبارەت بە هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەت.
سەرچاوەکە دەڵێت: وەفدی پارتی دەیەوێت دڵنیا ببێتەوەی لەوەی لایەنەکان تا چەند جدین لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ئەگەر جدین کاندیدی پارتی تاچەند چانسی بەدەستهێنانی پۆستەکەی هەیە.
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، پێدەچێت لە پەراوێزی گفتووگۆکاندا باس لەو هێرشانەش بکرێت کە لەلایەن میلیشیا شیعەکانەوە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، بەڵام پۆستی سەرۆک کۆمار ئەجێندای سەرەکی سەردانەکەیە.