پێگەی جەماوەریی ترەمپ بۆ نزمترین ئاست دابەزیووە
٢ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٢٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
شرۆڤەکارێکی بەناوبانگی ئەمەریکی دەڵێت، پێگەی جەماوەریی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ نزمترین ئاست دابەزیووە و هۆشداریدا لە لاوازتربوونی پێگەی سەرۆک.
هاری ئینتین، شرۆڤەکاری بەناوبانگی کەناڵی سی ئێن ئێن ی ئەمەریکی رایگەیاند: پێگەی جەماوەری ترەمپ هێندە دابەزیووە، پێدەچێت لەمپەر لەبەردەم جەی دیڤانسی جێگریدا دروست بکات، بۆ ئەوەی خۆی بۆ سەرۆکی ئەمەریکا لە ساڵی ٢٠٢٨ کاندید بکات.
لەکاتێکدا ترەمپ لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بەڵێنی باشترکردنی دۆخی ئابووریی و بایەخدانی بەناوخۆی ئەمەریکا دابوو، بەڵام دۆخی ئابووریی خراپتر بووە و لەماوەی ساڵی رابردوودا چووە نێو چەندین شەڕ و ململانێوە.