1525 کەناڵیی میدیایی لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون 

٣ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٣٧ پاش نیوەڕۆ

1525 کەناڵیی میدیایی لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون 

پەنجەرە 

بەپێی ئەو داتایانەی دەست پەنجەرە کەوتوون، 1525 کەناڵی میدیایی لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتی فەرمییان لە وەزارەتی رۆشنبیریی و سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان وەرگرتووە، بەڵام بەشێک لەوکەناڵانە داخراون و ژمارەیەکی زۆر کەناڵی میدیاییش مۆڵەتیان وەرنەگرتووە و تۆمار نەکراون.

محەمەد کەریم، خوێندکاری دکتۆرا لە بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی کە داتاکانی بۆ توێژینەوەی دکتۆراکەی وەرگرتووە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لە هەرێمی کوردستان 30 کەناڵی ئاسمانی و 132 کەناڵی ناوخۆیی، لەگەڵ 180 رادیۆ تۆمارکراون.

دەشڵێت: 267 رۆژنامەی چاپکراو و 757 گۆڤار، لەگەڵ 159 وێبسایت دا لای وەزارەتی رۆشنبیریی و سەندیکا تۆمارن، لەکاتێکدا ژمارەیەکی زۆر کەناڵی تر هەن کە تۆمار نەکراون.
جەختیکردەوە: لەئێستادا بەشێک لەو کەناڵانە داخراون یان کارا نین.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو