رێگای هاوردەکردنی دوورکەوتووەتەوە؛ نرخی ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکاندا جێگیرە 

٥ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٣٢ پاش نیوەڕۆ

رێگای هاوردەکردنی دوورکەوتووەتەوە؛ نرخی ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکاندا جێگیرە 

پەنجەرە 

لەکاتێکدا رێڕەوی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان گۆڕاوە و رێگەی هاوردەکردنی دوورکەوتووەتەوە، بەڵام هێشتا نرخی ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکاندا جێگیرە.

داخستنی گەرووی هورمز بە دوو هۆکار کاریگەری لەسەر نرخی ئۆتۆمبێل دروست دەکات، هۆکاری یەکەم؛ دوورکەوتنەوەی رێگەی هاوردەکردنیەتی لە هورمزەوە بۆ دەریای ناوەڕاست و ئوردن و سوریا، ئەمەش تێچووی هاوردەکردن زیاد دەکات.

رێگەی دووەم؛ بەرزبوونەوەی نرخی "هیلیۆم"ە کە بۆ عەقڵی ئۆتۆمبێل بەکار دەهێنرێت و نرخەکەی 50% بەرزبووەتەوە، بەوپێیەی قەتەر 30% ی ئەو ماددەیە بۆ جیهان دابین دەکات.

بەپێی وتەی چەند خاوەن پێشانگایەک بۆ پەنجەرە، نرخی ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراقدا بەرز نەبووەتەوە، چونکە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لە پێشانگاکاندان و بازاڕیش چەقی بەستووە.

خاوەن پێشانگاکان، بە پەنجەرەیان ڕاگەیاند: نرخی ئۆتۆمبێل جێگیرە، بەڵام بازاڕ وەستاوە و کڕیار کەمە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو