هێرشکرایە سەر ئەو هێزەی پێشتر لەلایەن پەرلەمانتارێکی عێراقەوە فەرماندەیی دەکرا

٥ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٣٣ پاش نیوەڕۆ

هێرشکرایە سەر ئەو هێزەی پێشتر لەلایەن پەرلەمانتارێکی عێراقەوە فەرماندەیی دەکرا

پەنجەرە 

ئەمشەو لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکاوە بارەگایەکی لیوای ٥٢ ی حەشدی شەعبی لەنێو فڕکەخانەی “حلێوە” ی سەر بەقەزای خورماتو بۆردومانکرا، پێشتر “مەهدی تەقی ئامرلی” پەرلەمانتاری عێراق فەرماندەی ئەم هێزە بوو.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە رووداوەکە بۆ پەنجەرە، هێرشەکە بارەگای یەکەی تایبەتی حەشدی لە نێو فڕۆکەخانەکەدا کردووەتە ئامانج، بەڵام پێناچێت هیچ چەکدارێک کوژرابێت، چونکە پێشتر چۆڵکراوە.

سەرچاوەکە وتی: چەکدارەکانی حەشد بارەگاکەیان چۆڵکردووە و لە نێو بارەگاکانی عێراقدا و شانبەشانی سوپا لە ئەرکدان.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو