داوای کەمکردنەوەی 120 ملیارەکە دەکرێت؛ پەنجەرە داواکاری هەرێم بڵاو دەکاتەوە
٥ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٣٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کەمکردنەوەی بڕی ئەو 120 ملیار دینارە دەکات، کە مانگانە لەبەرامبەر ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دا بۆ بەغدا رەوانەی دەکات.
سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، بە پەنجەرەی راگەیاند: هەرێم دەیەوێت بەپێی رێژەی دابەزینی داهاتی ناوخۆی عێراق، بڕی 120 ملیار دینارەکە کەم بکرێتەوە.
دەشڵێت: ئەگەر داهاتی ناوخۆی عێراق 20% کەمی کردبێت، ئەوا لە 120 ملیار دینارەکە 20% کەم بکرێتەوە.