شارەزایەکی ئابووریی؛ ئەگەر ئێران بۆ کەشتییەک نەوت دوو ملیۆن دۆلار وەربگرێت هێشتا لە قازانجی عێراقە
٥ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٣٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
کەشتییەکی نەوت هەڵگری عێراق بەگەرووی هورمزدا تێێپەڕی، ئەمەش بەدووەم کەشتی هەڵگری نەوتی عێراق دادەنرێت کە بەو گەروەدا تێپەڕی بێت، لە دوای هەڵگیرسانی شەڕ و داخستنی گەروەکە لەلایەن ئێرانەوە.
کەشتی یەکەم کە نەوتی عێراقی هەڵگرتبوو رەوانەی هندستان کرا، دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراقی گەیاندە ئەو وڵاتە.
محەمەد حسێن، ئەندامی تۆڕی ئابووریناسانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەگەر ئێران بۆ هەر کەشتییەک دوو ملیۆن دۆلاریش لە عێراق وەربگرێت، دۆخەکە لە قازانجی عێراقە گەر ناردنە دەرەوەی نەوت بەردەوام بێت.
دەشڵێت: نرخی نەوت زۆر بەرزبووەتەوە و ئەگەر عێراق بەردەوام بێت و ئێران رێگری نەکات، بەشێک لە کێشە ئابوورییەکانی عێراق چارەسەر دەبێت.