ئێسک و پروسکی دەیان چەکداری د۱عـ.،ـش لەبن بەرد و ئەشکەوتەکاندان؛ خەڵکی ناوچەکە داوای هەڵگرتنەوەیان دەکات

٥ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٣٩ پاش نیوەڕۆ

ئێسک و پروسکی دەیان چەکداری د۱عـ.،ـش لەبن بەرد و ئەشکەوتەکاندان؛ خەڵکی ناوچەکە داوای هەڵگرتنەوەیان دەکات

پەنجەرە

ئێسک و پروسکی دەیان چەکداری د۱عـ.،ـش لە بن بەرد و ئەشکەوتەکانی سنوری چیای قەرەچوغدان و هێشتا هەڵنەگیراونەتەوە، سەرجەمیان لە هێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان و لەچەند ساڵی رابردوودا کوژراون.

غازی فەیسەڵ، فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی خۆبەخش لە سنوری مەخمور، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئێسک و پروسکی چەکدارەکانی د۱عـ.،ـش لە سنورەکە کەوتوون و هەڵنەگیراونەتەوە.

دەشڵێت: پاکنەکردنەوەی ناوچەکە و هەڵنەگرتنەوەی ئێسک و پروسکەکان خەڵکی ناوچەکەی بێزار کردووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو