گەڕانەوەی موقتەدا سەدر؛ هاندانی لایەنگرانی بۆ خۆپیشاندان چی پەیامێکی لە پشتەوە بوو؟

٦ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٤٧ پاش نیوەڕۆ

گەڕانەوەی موقتەدا سەدر؛ هاندانی لایەنگرانی بۆ خۆپیشاندان چی پەیامێکی لە پشتەوە بوو؟

پەنجەرە 

لەسەر خۆپیشاندانەکەی رۆژی شەممەی رابردووی لایەنگرانی موقتەدا سەدر گومان لای سیاسییەکانی عێراق دروستبووە، بەوەی خۆپیشاندانەکە پەیامی بۆ ئەمەریکا و وڵاتانی کەنداو لە پشتەوە بێت.

بیانووی موقتەدا سەدر بۆ خۆپیشاندانی لایەنگرانی لە پارێزگاکانی عێراق، سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بوو، بەڵام خۆپیشاندانەکان بە ئاڵای عێراقەوە ئەنجامدران و ئەوەی لێخوێنرایەوە کە سەدر دەیەوێت بڵێت:"ئێمە پاڵپشتی شەڕ ناکەین، بەڵام لایەنگری ئێرانیش نین".

بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە لایەنە شیعەکان بۆ پەنجەرە، گەڕانەوەی سەدر بۆگۆڕەپانەکە لەمکاتەدا جێی گومانە و ئەوەی لێدەخوێنرێتەوە، بیەوێت پەیام بۆئەمەریکا و کەنداو بنێرێت بەوەی ئەو دەمڕاستی شیعەی عێراقە و دەبێت مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

گەڕانەوەی سەدر بۆ نێو گۆڕەپانی سیاسی لە سەرووبەندی دۆخی ئاڵۆزی عێراق و ناوچەکە لەکاتێکدایە، ململانێیەکی بەهێزی ژێر بەژێر لەنێو شیعەدا دروستبووە و لایەنەکان دەیانەوێت سود لەو دۆخە نوێیە بۆ تێپەڕاندنی یەکتری وەربگرن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو