بەرپرسێکی باڵای کەنداو: ئەمەریکا و ئیسرائیل بەجێمان دەهێڵن و دەبێت بۆ دوای شەڕ ئامادە بین
٦ نیسان ٢٠٢٦ - ٩:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەرپرسێکی باڵای کەنداو دەڵێت، دەبێت وڵاتانی عەرەبی خۆیان بۆ قۆناغی دوای جەنگ ئامادە بکەن، چونکە ئەمەریکا و ئیسرائیل بە پاساوی بەشداریی نەکردن لەشەڕدا بەجێیان دەهێڵن.
بەرپرسەکەی کەنداو کە نەیویستووە ناوی بڵاوبکرێتەوە، رایگەیاند: ئەگەر شەڕی دژ بە ئێران ئامانجەکەی بەدی نەیەت، کاریگەری لەسەر کەنداو زیاتر دەبێت و ئێران شەڕانگێزتر دەبێت.
دەشڵێت: دەبێت خۆمان بۆ قۆناغی دوای جەنگ و تۆڵەی ئێران ئامادە بکەین.
جەختیکردەوە: ئەمەریکا و ئیسرائیل بەجێمان دەهێڵن، بەبیانووی ئەوەی بەشداری شەڕمان نەکردووە.