هۆکارێکی تری هێرشی ئێران و میلیشیاکان بۆ سەر هەرێم ئاشکرا دەبێت 

٦ نیسان ٢٠٢٦ - ٩:٠٧ پاش نیوەڕۆ

هۆکارێکی تری هێرشی ئێران و میلیشیاکان بۆ سەر هەرێم ئاشکرا دەبێت 

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆخی سیاسی و سەربازیی ناوچەکە، هۆکارێکی هێرشی چڕی ئێران و میلیشیا شیعەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بۆ پەنجەرە ئاشکرا دەکات.

سەرچاوە ئاگادارەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئێران دەترسێت هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی هێرشی زەمینی لەلایەن ئەمەریکاوە بەکاربهێنرێت، بۆیە هێرشەکان پەیامی هۆشداریی و ئاگادار کردنەوەیان لە پشتەوەیە.

سەرچاوەکە دەڵێت: هێشتا ئەمەریکا لەسەر هێرشی زەمینی جدی نییە بەڵام یەکێکە لە بژاردەکانی، لەم ئەگەرەشدا مەترسی لەسەر هەرێم دروست دەبێت چونکە خاکەکەی بەکار دەهێنرێت.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، ئەگەر هێرشی زەمینی ئەنجام بدرێت لەرووی لۆجستی و فریاگوزاریی و هەندێک رووی ترەوە، هەرێمی کوردستان بەکار دەهێنرێت و ئێران لەرێگەی هێرشەکانەوە لە ئێستاوە هۆشداری دەدات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو