ئەندامێکی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی سی پی تی ئەمەریکی بۆ پەنجەرە: تورکیا هەموو بنکەکانی لە هەرێم لە رێگەی تۆڕی رێگەوبانەوە پێکەوە گرێداوە
٦ نیسان ٢٠٢٦ - ٩:١٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەندامێکی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی سی پی تی ئەمەریکی رایدەگەیەنێت، تورکیا سەرجەم بنکە و بارەگاکانی لە ناوچە سنورییەکانی هەرێم توندوتۆڵکردووە و شوێنی نیشتنەوەی هێلیکۆپتەری بۆ دروست کردوون.
کامەران عوسمان، بە پەنجەرەی راگەیاند: لە حەفتانینەوە تا سیدەکان تورکیا ١٣٩ بنکە و بارەگای سەربازیی هەیە، هەموو بنکەکانی لەرێگەی تۆڕی رێگەوبانەوە پێکەوە گرێداوە، بۆ ئەوەی بە جادەی گشتیدا هاتووچۆ نەکەن.
دەشڵێت: تورکیا لە هەندێک شوێنەوە ٤٥ کیلۆمەتر هاتووەتە نێو قوڵایی هەرێمەوە و لەهەندێک شوێنیش پێنج کیلۆمەتر.