هەرێم لەژێر فشاری توندی ئەمەریکا و ئێران دا؛پەنجەرە زانیاری ورد بڵاو دەکاتەوە

٦ نیسان ٢٠٢٦ - ٩:١٠ پاش نیوەڕۆ

هەرێم لەژێر فشاری توندی ئەمەریکا و ئێران دا؛پەنجەرە زانیاری ورد بڵاو دەکاتەوە

پەنجەرە

ماوەی چەند رۆژێکە فشارە ژێر بەژێرەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان چڕتر بوونەتەوە، لەکاتێکدا سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوانەدا دەکات کە چەکیان بۆئێران ناردووە و گلیان داوەتەوە.


ئێران

بەپێی زانیارییەکانی ێەنجەرە، ماوەی چەند رۆژێکە ئێران فشارێکی زۆری خستووەتە سەر هەرێمی کوردستان، فشارەکان پەیوەندییان بە گومانە ئەمنی و سەربازییەکانەوە هەیە.

لەکاتێکدا بەرپرسانی هەرێمی کوردستان سەرجەم تۆمەتەکان رەتدەکەنەوە و ئاماژە بەوە دەکەن بێلایەنن لەو شەڕەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، بەڵام ئێران فشاری زیاتر دەکات و گومانەکانی ناڕەوێتەوە.

زانیارییەکانی پەنجەرە ئاماژە بەوە دەکەن، ئێران تەنانەت بەگومانە لە داخستنی دەرگای قوتابخانە و زانکۆکان و نیگەرانە لەم هەنگاوەی هەرێم، لەکاتێکدا بەرپرسانی هەرێم هۆکارەکەی بۆ سەلامەتی مامۆستایان و خوێندکاران دەگێڕنەوە.


ئەمەریکا

لە پێشهاتێکی گوماناویدا سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی لێپرسینەوەکردن لەگەڵ ئەوانەدا دەکات، کە چەکیان بۆ ئێران ناردووە و گلیان داوەتەوە.

پێشتر "باراک راڤید" رۆژنامەنوسی فۆکس نیوز لەزاری "تری یەنگس"ەوە بڵاویکردەوە، گوایە سەرۆکی ئەمەریکا کوردی بە گلدانەوەی چەکەکان تۆمەتبار کردووە.

ئەوەی جێی گومانە حزبەکانی رۆژهەڵات رەتیدەکەنەوە چەکیان پێدرابێت و بەرپرسانی هەرێمیش تا ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە بێدەنگن، بۆیە ئەوەی جێی گومانە ناسنامەی ئەو لایەنە کە چەکەکانی گلداوەتەوە.

تۆمەتەکانی سەرۆکی ئەمەریکا لەکاتێکدایە هەرێم لەلایەن ئێران و میلیشیا شیعەکانەوە خراوەتە ژێر بۆردومانی چڕی درۆنی و موشەکییەوە، بەپاساوی بوونی چالاکی ئەمەریکا تێیدا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو